ڕاستەوخۆ بۆ ناوەڕۆک
داهاتووی بزنسی زیرەک

سیستەمی جینۆ دروستکراوە بۆ ئێرە

کۆگا و فرۆشتن و قەرزی بازرگانەکانت هەمووی لە یەک سیستەمدا بەڕێوەببە — بۆ دابەشکار، جوملە، وردەفرۆش و خاوەن کۆگاکان لە کوردستان و عێراق. خاڵی فرۆشتن، بەڕێوەبردنی چەند کۆگایەک لە چەند شوێنێک، بەدواداچوونی وەجبە و بەروارە بەسەرچووەکان و بەڕێوەبردنی بەشی فرۆشتن — هەمووی پێکەوە بەستراون.

  • 30+ کۆمپانیا لە کوردستان و عێراق
  • هەموو 35+ بەشەکە لەخۆدەگرێت
  • لە ماوەی هەفتەیەکدا دەستبەکار دەبیت

متمانەی 30+ کۆمپانیا لە کوردستان و عێراق — دابەشکار، جوملە، وردەفرۆش و کۆگا

  • لۆگۆی Charasati BaxtyariCharasati Baxtyari
  • لۆگۆی Divine ClinicDivine Clinic
  • لۆگۆی Salk FruttiSalk Frutti
  • لۆگۆی Salk CompanySalk Company
  • لۆگۆی KhaznadarKhaznadar
  • لۆگۆی Mansa ShopMansa Shop
  • لۆگۆی AlgonAlgon
  • لۆگۆی HeraHera
  • لۆگۆی Peshawa ElectricPeshawa Electric
  • لۆگۆی کۆگای قەرەناوکۆگای قەرەناو
  • لۆگۆی Hilal IraqHilal Iraq
  • لۆگۆی Mehran CleanMehran Clean
  • لۆگۆی ChyavanChyavan
  • لۆگۆی Power PlanetPower Planet
  • لۆگۆی Zetta ComputerZetta Computer
  • لۆگۆی Suli CenterSuli Center
  • لۆگۆی Chamchamal Spare PartChamchamal Spare Part
  • لۆگۆی Dashty CharmoDashty Charmo
  • لۆگۆی SartakSartak
  • لۆگۆی Dashti AwbarikDashti Awbarik
  • لۆگۆی Foundation CompanyFoundation Company
  • لۆگۆی عالم کرزاتعالم کرزات
  • لۆگۆی کۆگای ئەڵماسکۆگای ئەڵماس
  • لۆگۆی کۆگای دۆستانکۆگای دۆستان

زۆربەی کۆمپانیاکان هێشتا بەم شێوازە کار دەکەن

ئەگەر ئەمانە لە کارەکەتدا دەبینیتەوە — جینۆ ڕێک بۆ ئەوە دروستکراوە.

ئێستا

قەرزەکان لە دەفتەردان

دەزانیت کێ قەرزارتە، بەڵام بە تەخمین. نازانیت قەرزەکە لە کەیەوەیە و چەند کۆن بووە. بۆ وەرگرتنەوەشی دەبێت تەلەفۆن بۆ یەکە یەکەیان بکەیت — و هیوادار بیت ژمارەکەت ڕاست بێت.

چی لێت دەڕوات: پارەکە هی خۆتە، بەڵام لە گیرفانی خەڵکدایە — مانگانێک زیاتر لەوەی پێویستە.

لەگەڵ جینۆدا

هەر قەرزێک خۆی تۆمار دەبێت و تەمەنی دەردەکەوێت

کەشفی حسابی هەر بازرگانێک ئامادەیە، قەرزە کۆنەکان خۆیان دەردەکەون، و پێش ئەوەی بار بۆ کەسێک بنێریت کە سنووری پڕکردووە — سیستەمەکە پێت دەڵێت.

ئێستا

کۆگا بە دەست و بە ئێکسڵە

هەر جارێک شتێک دەفرۆشرێت، خشتەکە کۆن دەبێتەوە. کاڵای بەسەرچوو لەسەر ڕەفەکە دەیدۆزیتەوە، نەک لە ڕاپۆرتدا. جارێک درەنگ داواکاری دەکەیت، جارێکیش زیاد.

چی لێت دەڕوات: کاڵای پارەدراو لەبەردەستتدا خراپ دەبێت — خێرافرۆشەکان نامێنن و خاوەکان پارەکەت ڕادەگرن.

لەگەڵ جینۆدا

کۆگاکەت هەمیشە لەبەرچاوتە

هەر کاڵایەک کۆدی وەجبە و بەرواری خۆی هەیە، پێش تەواوبوونی کاڵا ئاگادار دەبیتەوە، و گواستنەوەی نێوان کۆگاکان هەردوو لا یەکسەر نوێ دەکاتەوە.

ئێستا

هەر لقە و حسابی خۆی

کۆتایی مانگ دەبێتە شەڕی ژمارەکان. هەفتەیەک دەخایەنێت هەتا دەزانیت لقەکە قازانجی کردووە یان زەرەری.

چی لێت دەڕوات: کاتێک بۆت دەردەکەوێت لقێک مانگە خراپەکەی بەسەربردووە — ئیتر درەنگە، هیچی بۆ ناکرێت.

لەگەڵ جینۆدا

هەموو بزنسەکەت لە یەک شاشەدا

هەموو لق و کۆگا و دراوەکان لە یەک داشبۆرد — قازانج و قەرز و جوڵەی کاڵا. ئێستا، نەک کۆتایی مانگ.

سیستەمی جینۆ لە کاردا ببینە

بەناو بەشە سەرەکییەکاندا بگەڕێ و ببینە هەریەکەیان چۆن کاردەکات.

کەرەستەکانت لە چەند کۆگایەکدا کۆنترۆڵ بکە

بەدواداچوون بکە بۆ کەرەستەکانت، بە کۆدی وەجبە، بەرواری بەسەرچوون، بارکۆد و ئاگادارکردنەوەی کەرەستەی کەم.

  • کەرەستە فرە وەجبەکان و بەرواری بەسەرچوونیان
  • گواستنەوەی کەرەستە لەنێوان کۆگاکاندا
  • درووستکردنی باڕکۆد و ڕێکخستنی پێچانەوەی کەرەستەکان
داشبۆردی سیستەمی جینۆ لەگەڵ شیکاری هەمان کات و بەدواداچوونی پسووڵە

تایبەتمەندییە سەرەکییەکان

هەموو ئەوەی بزنسەکەت پێویستیەتی — لە داشبۆرد و خاڵی فرۆشتنەوە تا حسابات بە چەند دراوێک و کۆنترۆڵی کۆگا.

کۆگای ڕێکخراو

هەر کەرەستەیەک لە هەر کۆگایەکدا بەدوایدا بچۆ — بە کۆدی وەجبە و بەرواری بەسەرچوون، لەگەڵ ئاگادارکردنەوە کاتێک کەرەستەیەک کەم دەبێتەوە.

خاڵی فرۆشتن

فرۆشتنی خێرا بە سکانکردنی بارکۆد، چاپکردنی پسووڵە، بەدواداچوونی سندوقی پارە و هەماهەنگیی خاڵی فرۆشتن.

داشبۆرد

داهات، خەرجی، گرنگترین پسووڵەکان و داهاتی ساڵانە لە هەمان کاتدا چاودێری بکە. یەک شاشە بۆ بەڕێوەبردنی هەموو کۆمپانیاکەت.

10+ ڕاپۆرتی ئامادە

قازانج و زیان، تەمەنی قەرز، جوڵەی کۆگا، ئاگادارکردنەوەی بەسەرچوون، میزانیە و ڕێکخستنەوەی بانکی — ئامادەیە بۆ هەڵگرتن و کارپێکردن.

دراوی جیاواز

بە دینار و دۆلار و دراوەکانی دیکە مامەڵە بکە، بە نرخی ڕۆژ — دروستکراوە بۆ ئێرە.

دەسەڵاتی بەکارهێنەران

بۆ هەر تایبەتمەندی و هەر بەکارهێنەرێک دەسەڵاتی ورد دیاری بکە. کۆنتڕۆڵی ئەوە بکە کێ بتوانێت هەر جۆرە زانیاریەک، ببینێ یاخوود کاری لەسەر بکات.

CRM

کڕیارە نوێکان بەڕێوەببە، مامەڵەکان بە دڵی خۆت ڕیز بکە، هەموو کارێک تۆمار بکە — و هیچ بەدواداچوونێک لە دەست مەدە.

کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی

ڕووکارێکی ئاسان کە هەموو زانیارییەک بە زمانی هەڵبژێردراوت پیشان دەدات — خۆکارانە.

توانا ناوخۆیییەکان

ئەم تایبەتمەندییانە بە شێوەی ناوخۆیی لەگەڵ سیستەمی جینۆ بەردەستە

بەڕێوەبردنی قەرز

بە وردی بزانە کڕیارەکان چەندیان قەرزی تۆیان لایە و تۆ چەند قەرزاری فرۆشیارەکانیت — لەگەڵ کەشفی حساب و تەمەنی قەرز، بۆ ئەوەی هیچ قەرزێک لەبیر نەچێت.

ئۆفەر و داشکاندن

شەش جۆری ئۆفەر: داشکاندنی ڕێژەیی، بیکڕە و دیاری وەربگرە، کۆپۆن، گەیاندنی بەخۆڕایی و زیاتر.

خاڵی دڵسۆزی

کڕیارە بەردەوامەکانت پاداشت بکە — خاڵەکانیان لە هەموو لقەکاندا کۆدەبنەوە و بەکاردێن.

مامەڵەی بانکی

حەواڵە و سویفت و لیستی بانکی بەدوایاندا بچۆ — و هەر مامەڵەیەکی بانکی ببەستەوە بە پسووڵەکەیەوە.

ماڵپەڕ و فرۆشتنی ئۆنلاین

ماڵپەڕی خۆت لە ناو جینۆوە دروستبکە — پەڕە، مێنیو، نمایشی کەرەستە و داواکاریی ئۆنلاین، ڕاستەوخۆ بەستراوە بە کۆگاکەتەوە.

بەڕێوەبردنی فایلەکان

شوێنێکی تایبەت بۆ هەموو فایلەکانی بزنسەکەت — هەر فایلێک بار بکە، ڕێکی بخە و بیبەستەوە بە کڕیارێک یان پسووڵەیەکەوە.

ئەو جۆرە بزنسانەی کاریان لەگەڵ دەکەین

بە تایبەتی بۆ جوملە، دابەشکار و وردەفرۆشی دروستکراوە — و بۆ هەر بزنسێکی دیکەی عێراقیش دەگونجێت.

جوملە و دابەشکار FMCG

کەرەستە خێراگەڕەکان لە چەند کۆگایەکدا بە وەجبە و بەرواری بەسەرچوون هەڵبگرە. سنووری قەرز بۆ هەر بازرگانێک، نرخی جوملە، گواستنەوەی کاڵا — و بەدواداچوونی مەندووب و گەیاندن و مارکێتەکان لەسەر نەخشە.

وردەفرۆشی و دووکان

خاڵی فرۆشتن بە سکانی بارکۆد، کەرەستەی چەند وەجبەیی، بەدواداچوونی قەرزی کڕیار و خاڵی دڵسۆزی.

بازرگانی هێنان و بردنی کەرەستە

دینار و دۆلار و دراوەکانی دیکە، بەدواداچوونی حەواڵەی بانکی و سویفت، و زیاتر لە ٢٢ جۆری پسووڵە بۆ هەر مامەڵەیەک.

بەرهەمهێنان (مەعمەل)

بەرهەمهێنانی کەرەستەی نوێ لە کەرەستە سەرەتاییەکانەوە، بەدواداچوونی کۆدی وەجبە و بەڕێوەبردنی چەند کۆگایەک.

دەرمانەخانە و کلینیک

ڕێکخستنی چاوپێکەوتن، تۆماری نەخۆش، چاودێری بەرواری بەسەرچوونی دەرمانەکان و پسووڵە — بۆ کلینیک و دەرمانخانە.

فرۆشتن و خزمەتگوزاریی B2B

قۆناغەکانی مامەڵە، دروستکردنی نرخنامە، حسابی کۆمیشن و تۆماری بەدواداچوون — بۆ ئەو کۆمپانیایانەی خزمەتگوزاری دەفرۆشن.

بەشەکانی سیستەمی جینۆ

35+ بەش کە پێکەوە کاردەکەن — هەموو ئەوەی بزنسەکەت پێویستیەتی لە یەک شوێندا.

خاڵی فرۆشتن

کۆگا

بەڕێوەبردنی پسووڵە

بەڕێوەبردنی کەرەستە

بەڕێوەبردنی ئۆڕدەر

گەیاندن

GPS

بەڕێوەبردنی دراو

ڕاپۆرتەکان

حسابات

داشبۆرد

مامەڵەی بانکی

کەشفی حساب

قاسە

CRM

سەرچاوە مرۆییەکان

دۆکیومێنتەکان

بەڕێوەبردنی حساب

چاوپێکەوتن

خاوەن پشک

ئیکۆمێرس

قیست

میزانیە

داهاتی لەدەستچوو

بۆچی سیستەمی جینۆ

شەش هۆکار کە وا لە کۆمپانیاکانی کوردستان و عێراق دەکەن جینۆ هەڵبژێرن، نەک سیستەمێکی بیانی — یان ساڵێکی دیکە لەگەڵ ئێکسڵدا.

1

هەموو 35+ بەشەکە لەخۆدەگرێت

بەبێ پارەی زیادە بۆ هیچ بەشێک و بەبێ پلانی تایبەت. هەموو کڕیارێک حسابات، خاڵی فرۆشتن، بەڕێوەبردنی کڕیاران، کۆگا، کارگێڕی کارمەندان، پسووڵە و بەشەکانی دیکە بە یەک نرخ وەردەگرێت.

2

دانان و گواستنەوەی داتا و ڕاهێنان بەخۆڕایی

داتاکانت لە سیستەمە کۆنەکەتەوە دەگوازینەوە، جینۆ بۆ جۆری بزنسەکەت ڕێکدەخەین، و کارمەندەکانت ڕادەهێنین — بەبێ هیچ پارەیەکی زیادە.

3

لە ماوەی هەفتەیەکدا دەستبەکار دەبیت

زۆربەی کۆمپانیاکان لە یەکەم دێمۆوە تا کارکردن لەسەر جینۆ کەمتر لە هەفتەیەکیان دەوێت، و تیمەکەی ئێمە کاری گواستنەوەکە دەکات.

4

پشتگیری بە زمان و کاتی خۆت

تیمێکی تایبەت لە عێراق، لە ڕێگەی واتسئاپەوە بە کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی لە کاتژمێری کاری خۆتدا بەردەستە.

5

دروستکراوە بۆ ئێرە

دینار و دۆلار پێکەوە بە نرخی ئاڵوگۆڕی زیندوو، کاتی بەغدا، بەڕێوەبردنی چەند لق، و ڕووکارێکی تەواو سێ زمانە.

6

گەڕاندنەوەی پارە لە ماوەی 14 ڕۆژدا

ئەگەر بۆ بزنسەکەت گونجاو نەبوو، لە ماوەی 14 ڕۆژدا لە دەستبەکاربوونەوە پێمان بڵێ و پارەی ساڵەکە بە تەواوی دەگەڕێنینەوە.

ئەنجامی ڕاستەقینە

ئەوەی کۆمپانیاکان بەدەستیدەهێنن دوای گواستنەوە بۆ سیستەمی جینۆ — پاڵپشت بە داتای ڕاستەقینەی کڕیارەکانمان.

01

وردیی کۆگا

99%

هەر کەرەستەیەک لە هەر کۆگایەکدا بدۆزەرەوە و بەدوایدا بچۆ — بە کۆدی وەجبە و بەرواری بەسەرچوون، لەگەڵ ئاگادارکردنەوەی خۆکار کاتێک کەرەستەیەک کەم دەبێتەوە.

02

درووستکردنی پسووڵە

5 جار خێراتر

لە چەند چرکەیەکدا پسووڵە دروستبکە و بینێرە و بیدۆزەرەوە — لە جیاتی خشتەی دەستی و فۆرمی کاغەز.

03

هەڵەی دەستیی

90% کەمتر

حساباتی ئۆتۆماتیکی، بەستنەوەی زانیاری و داتاکان لە هەمان کات، ئەو هەڵە و کەموکوڕییانە نامێنن کە لە تۆمارکردنی دەستییەوە دێن.

04

تێچووی کارکردنی کەمتر

40% پاشەکەوت

کارە دووبارەکان بکە بە ئۆتۆماتیکی، وەک نوێکردنەوەی کۆگا، بەدواداچوونی قەرز و دروستکردنی ڕاپۆرت — کەمکردنەوەی هەڵە و باشترکردنی کاتی کارمەند.

05

بڕیاردانی خێراتر

10+ ڕاپۆرت

ڕاپۆرتی قازانج، قەرز، جوڵەی کۆگا، بەسەرچوون و میزانیە — دەستبەجێ ئامادەن، بۆ ئەوەی بە داتا بڕیار بدەیت، نەک بە گریمانە.

06

گواستنەوە بۆ سیستەمی جینۆ

یەک هەفتە

لە یەکەم دێمۆوە تا دەستپێکردن — تیمەکەمان دانانی سیستەم و گواستنەوەی داتا و ڕاهێنانی کارمەندەکانت لە کەمتر لە هەفتەیەکدا تەواو دەکات.

150+

بەکارهێنەری چالاک

35+

بەش

30+

کۆمپانیای بەکارهێنەر

3

زمان

چۆن دەستپێبکەیت

لە یەکەم پەیوەندییەوە تا دەستبەکاربوون — چوار هەنگاو و تۆ لەسەر سیستەمی جینۆ کاردەکەیت.

  1. 1

    پەیوەندیمان پێوە بکە

    لە ڕێگەی واتسئاپ یان فۆرمی پەیوەندییەوە پەیوەندیمان پێوە بکە. باسی کۆمپانیاکەت و پێویستییەکانت بۆمان بکە.

  2. 2

    دامەزراندنی تایبەت

    سیستەمی جینۆ بۆ بزنسەکەت ڕێکدەخەین — بەشەکان، دراوەکان، لقەکان، ڕۆڵی بەکارهێنەران و کڵێشەی پسووڵە.

  3. 3

    ڕاهێنانی تیم

    تیمی ناوخۆییمان کارمەندەکانت ڕادەهێنێت بە کوردی، عەرەبی یان ئینگلیزی — لەشوێنی کارەکەت یاخوود ئۆنڵاین، هەتا هەموو تیمەکەت ئامادەبن.

  4. 4

    دەستبەکاربوون

    بە پشتگیریی تەواوەوە دەست پێبکە. یەکەم هەفتەکانت چاودێری دەکەین و هەموو شتێک ڕێکدەخەین تاوەکو بە ئاسانی بزنسەکەت بگوازرێتەوە بۆ سیستەمی جینۆ.

  • دانان و گواستنەوەی داتا و ڕاهێنان لەخۆدەگرێت
  • لە ماوەی هەفتەیەکدا دەستبەکار دەبیت
  • گەڕاندنەوەی پارە لە ماوەی 14 ڕۆژدا
  • بە دیناری عێراقی پارە بدە — نەقد، گواستنەوەی بانکی یان FIB

پرسیارە باوەکان

سیستەمی جینۆ سیستەمێکی هەمەلایەنەی بەڕێوەبردنی بزنسە بە 35+ بەش — حسابات، کۆگا، بەڕێوەبردنی کڕیاران، خاڵی فرۆشتن، کارگێڕی کارمەندان، بەڕێوەبردنی سامان، قاسە، ئۆفەرەکان، مامەڵەی بانکی، ڕاپۆرت و دروستکردنی ماڵپەڕ. بە تایبەتی بۆ بازاڕی عێراق دروستکراوە.

پێش هەموو شتێک بۆ دابەشکار و کۆمپانیاکانی جوملە — کاڵای زۆر و جووڵەی زۆر لە چەند کۆگا و لقێکدا، بەدواداچوونی وەجبە و بەرواری بەسەرچوون، بەڕێوەبردنی قەرزی بازرگانەکان و دروستکردنی خێرای پسووڵە. هەروەها بۆ وردەفرۆشی، مەعمەل و کۆمپانیا بازرگانییەکانیش دەگونجێت.

هەموو سیستەمەکە پشتگیریی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دەکات. لە هەر کاتێکدا زمان بگۆڕە بەبێ ئەوەی هیچ داتا یان تایبەتمەندییەک لەدەست بدەیت.

بەڵێ. داتاکانت بە پارێزراوی لە کڵاودی تایبەتدا هەڵدەگیرێن، و سیستەمەکە هەموو کاتژمێرێک باکئەپێکی ئۆتامتیکی هەموو داتاکان دەکات — بۆیە زانیاریی بزنسەکەت هەمیشە پارێزراون و بە ئاسانی دەگەڕێندرێتەوە.

لە ڕێگەی واتسئاپەوە داوای دێمۆ بکە. تیمی سەپۆرت دێمۆی تایبەت بە بزنسەکەت بۆ ئامادە دەکات، سیستەمەکەت ڕێکدەخات و کارمەندەکانت فێردەکات — هەمووی بە زمانی دڵخوازی خۆت.

بەڵێ. سیستەمی جینۆ پشتگیریی کاری فرەلق و فرەکۆگا دەکات. دەتوانیت کەرەستەی هەر کۆگایەک چاودێری بکەیت، کەرەستە لەنێوان کۆگاکاندا بگوازیتەوە و ڕاپۆرتی یەکخراو بۆ هەموو لقەکان ببینیت.

بێگومان. سیستەمەکە بە تەواوی گونجاوە لەگەڵ دیزاینی تایبەت بۆ مۆبایل و کۆمپیوتەر. تیمەکەت دەتوانێت لە هەر مۆبایل، تابلێت یان کۆمپیوتەرێکەوە پسووڵە دروستبکات، کۆگا بپشکنێت و فرۆشتن بکات.

زۆربەی کۆمپانیاکان لە ماوەی هەفتەیەکدا بە تەواوی ئامادە دەبن. تیمەکەمان گواستنەوەی داتا و ڕێکخستنی بەشەکان و ڕاهێنانی کارمەندەکانت ئەنجام دەدات — بەبێ ئەوەی کارەکەت بوەستێت.

بەڵێ. کۆنترۆڵیی تەواوت هەیە کە هەرجۆرە مۆڵەتێک بۆ کارمەندێک زیاد بکەیت یاخوود لێی بسەنیت و ڕۆڵ دیاری بکەیت بۆکارمەندێک زۆر بە ئاسانی . تۆ بڕیار دەدەیت کێ لە هەموو ئاستێکی سیستەمەکەدا دەتوانێت تۆمارەکان ببینێت، دروستبکات، دەستکاری بکات یان بیسڕێتەوە.

پشتگیریی ناوخۆیی لە عێراق پێشکەش دەکەین، بەردەست بە کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی. لە ڕێگەی واتسئاپ، تەلەفۆن یان ئیمەیڵەوە پەیوەندیمان پێوە بکە. هەروەها ڕاهێنانی لە شوێنی کار دابیندەکەین.

ئامادەیت سیستەمی جینۆ تاقی بکەیتەوە؟

تۆش وەک سەدان کۆمپانیای دیکە لە سەرتاسەری عێراق، بزنسەکەت بگوازەوە بۆ سیستەمی جینۆ