هەموو پۆستەکان
دەرفەتی کار
فرۆشتن و دەستپێکردنی کڕیار (Sales & Onboarding)
تازە دەرچوویت و دەتەوێت بچیتە ناو جیهانی ڕاستەقینەی بزنس و IT؟ ئێمە چاوەڕێی تۆین — بەدوای وزە و حەزی فێربوونتدا دەگەڕێین، نەک ساڵانی ئەزموونت.
سڵاو، گەورەترین کێشەی دوای زانکۆ ئەوەیە کە هەمووان داوای "ئەزموونی کار" دەکەن. بەڵام ئێمە لە جینۆ پێچەوانەکەی دەکەین؛ ئێمە بەدوای وزە، حەزی فێربوون و چالاکی تۆدا دەگەڕێین، نەک ساڵانی ئەزموونت!
ئەگەر حەزت بە تێکەڵبوونی خەڵکە و دەتەوێت ببیتە پردی بەستنەوەی کڕیارەکان بە سیستەمی پێشکەوتووی جینۆوە، ئەم پۆستە ڕێک بۆ تۆ دروستکراوە.
تۆ ئەو کەسەی ئەگەر
- عەرەبی و کوردییەکەت زۆرباش بێت: بتوانیت بە هەردوو زمانەکە زۆر بە ڕەوانی و بەبێ گرێ قسە بکەیت و بنووسیت (ئەمە مەرجی سەرەکیمانە!).
- قسەخۆش و گوێگرێکی باش بیت: کڕیار کاتێک قسەت لەگەڵ دەکات هەست بە ئارامی و متمانە بکات.
- حەزت بە بزنس بێت: گرنگ نییە چ بەشێکیت تەواو کردووە، بەڵام ئەگەر دەرچووی بەشی (Business Administration) بیت چانست زیاتر دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت
- کاتی کارکردن: بە شێوازی Full-time (شەش ڕۆژ لە هەفتەیەکدا) لە شاری سلێمانی.
- قۆناغی سەرەتا: ٣ مانگ ماوەی تاقیکردنەوەمان دەبێت (Probation Period) بۆ ئەوەی سیستەمەکە و شێوازی ئیشەکە فێرببیت.
- داهاتەکەت: ٥٠٠ هەزار دیناری جێگیر + کۆمیشن لەسەر هەر فرۆشێک کە تۆ بەدەستی دەهێنیت.
ئامادەیت داواکاری بنێریت؟
سیڤییەکەت لە ڕێگەی واتسئاپ یان ئیمەیڵەوە بۆمان بنێرە. هەموو داواکارییەک دەخوێنینەوە و وەڵامت دەدەینەوە.